دوای راوه‌ستانی بۆ ماوەیەک، پرۆژه‌یه‌کی دروستکردنی یه‌که‌ی نیشته‌جێبون له سلێمانی دەست بەکاردەکاتەوە و بڕیارە نه‌ورۆزى داهاتوو به‌شێکیان بدرێتە کرێنشینان.
کامیل حه‌مه‌شه‌ریف، خاوه‌نی کۆمپانیای نه‌خشه و سەرپەرشتیارى پڕۆژەى نیشتەجێبوونى رزگار سیتى رایگه‌یاند، له‌دوای دروستبونی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی کوردستاندا زۆربه‌ی پرۆژه‌کان راوه‌ستا، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هاوکاری پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستبه‌کاربوینەتەوە.
خاوەنى کۆمپانیاى نەخشە وتیشی، به‌کرێنشینان راده‌گه‌یه‌نین که ٢١٦ یه‌که‌ی نیشته‌جێبون له نه‌ورۆزدا کۆتایی پێدێت و کلیله‌کانیان رادەستدەکرێت و ئەودواى تر‌ى یەکەکانیش لەکۆتایى ئەمساڵدا تەواودەبێت.
بڕیارە لە سبەینێ سێشەممەوە کارکردنى مەیدانى لە پڕۆژەکەدا ده‌ستپێبکاتەوە که ماوه‌ی ساڵ و نیوێکه راوه‌ستاوه.
پرۆژه‌ی رزگار ستی ده‌که‌وێته ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی و له ٦٨٢ یه‌که پێکدێت کە ٣٦٠یان شوقه‌یه و ٣٢٢شیان خانووه.