نرخی نەوت لە یەكەم هەفتەی مانگی شوباتیشدا هەڵبەز و دابەزی زۆری بەخۆوەبینی، ئەگەرچی ئاماژەكان لە چاو ئاماژەكانی مانگی یەكەمی ئەمساڵ ئەرێنیتر بوون.
شارەزایان پێیانوایە هۆكاری سەرەكی ئەم یاریكردنە بەردەوامەی بەهای نەوت بۆ ئەو دەنگۆ دژانە دەگەڕێتەوە كە لە بازاڕەكاندا هەن، لەلایەكەوە كۆمەڵێك ئاماژە باس لە شكانی دۆلار و دەستپێكردنی دانوستاندنەكان بە مەبەستی دابەزاندنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز دەكەن، لەلایەكی دیكەوە كۆمەڵێك ئاماژە بە وەبەرهێنانی زیاتر لە كەرتی نەوتی ئەمریكا و لەوێشەوە بەرزتربوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و خاوبوونەوەی گەشەی ئابووریی جیهان دەكەن.
لە هەفتەی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بەڕێژەی 19% یاری كرد، تەنانەت رۆژ هەبووە نرخی نەوتی خاو بە رێژەی 11% هەڵكشان و داكشانی هەبووە.
كۆمپانیای مۆرگان ستانلی كە كۆمپانیایەكی راوێژكاریی داراییە، لە پێشبینییەكانی خۆیدا بۆ ساڵی 2016، ئاماژە بەوە دەكات كە پێناچێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەم نزیكانە دابەزێت، هەر بۆیەش چاوەڕێ ناكرێت بەرزبوونەوەیەكی ئەوتۆ لە نرخی نەوتدا رووبدات.
شرۆڤەكارێكی مۆرگان ستانلی لە بارەی دابەزینی بەهای نەوت و هۆكارەكانی دەڵێت “ئاستی داواكاری كەمترە لەوەی چاوەڕوان دەكرا، ئاستی بەرهەمهێنانیش چاوەڕوانییەكانی تێپەڕاندووە، بەرزبوونەوەی رێژەی سەرچاوە سروشتییەكان وایان كردووە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕ دوابكەوێت”.
ئەو كۆمپانیا راوێژكارییە پێشتر لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا پێشبینی كردبوو نرخی نەوت لە كۆتایی 2016دا بگاتە 59 دۆلار و تێكڕای بەهای نەوت بە درێژایی ساڵ هەتا 49 دۆلاریش بەرز ببێتەوە، بەڵام لەگەڵ یارییە بەردەوامەكانی بەهای نەوت لە مانگی یەكەمدا، مۆرگان ستانلی بە پێشبینییەكانی خۆیدا چووەوە و لە دوایین پێشبینیدا ئاماژە بەوە دەكەن كە نرخی نەوت بە درێژایی ساڵ لە دەوروبەری 30 دۆلار یاری بكات و لە نیوەی دووەمی ساڵی 2017دا نرخەكە جارێكی دیكە بەرەو 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرز ببێتەوە.
مانگی پێشوو دابەزینی نرخی یەك بەرمیل نەوت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد، كاتێك بەهای یەك بەرمیل نەوت گەیشتە 27 دۆلار، بەمەش كەمترین نرخی لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا تۆمار كرد. بەڵام دواتر و لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەهاكەی بە رێژەی زیاتر لە 30% بەرز بووەوە و گەیشتە 36 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
هەندێك لە چاودێرانی بازاڕی نەوت پێیانوایە هۆكاری ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ دەنگۆی دانوستاندنی نێوان سعودیە و رووسیا دەگەڕێتەوە، لە كاتێكدا لەگەڵ كزبوونەوەی دەنگۆیەكان نرخی نەوت جارێكی دیكە بۆ 34 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی.
مۆرگان ستانلی پێشبینی دەكات بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو بڕە لە بەرهەمهێنانی نەوت، لە سێ چارەكی یەكەمی 2016دا تێكڕای گشتیی نرخی یەك بەرمیل نەوت لە نێوان 30 بۆ 31 دۆلار بمێنێتەوە، بەڵام لە چارەكی كۆتایی ئەمساڵ و چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوودا تێكڕای گشتیی نرخی نەوت دادەبەزێتەوە و هەتا 29 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دەچێت.
بەڵام مۆرگان ستالی لەم پێشبینییەدا تەنیا نییە، پێشتر بێن ڤان بوردن، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی شێڵ لە ئەمریكا، بە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی راگەیاندبوو كە ئەوان دڵنیان “نرخی نەوت لەوەی كە هەیە زیاتر دادەبەزێت” و هەتا كۆتایی ئەمساڵ و رەنگە سەرەتای ساڵی داهاتووش نەوت لە دەوروبەری 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك یاری بكات.
شرۆڤەكارانی مۆرگان ستانلی بەرزبوونەوەی خێرای بەهای دۆلار بە بەربەستێكی سەرەكی لەبەردەم گەڕاندنەوەی باڵانس بۆ بازاڕەكانی جیهان و هەڵسانەوەی نرخی نەوت دەزانن.
فوئاد رەزازادە، شرۆڤەكاری تەكنیكی نەوت، پێیوایە هەموو یارییەكان لەسەر دانوستاندنەكەی نێوان رووسیا و ئۆپێك وەستاون و لەبارەی دوو ئەگەری دوای دانوستاندنەكان گوتی “ئەگەر ئۆپێك و رووسیا رێكبكەون، ئەوە بەهای نەوتیش هەناسەیەكی بە بەردا دێتەوە، بەڵام ئەگەر هیچ رێككەوتنێك لە ئارادا نەبێت، ئەوە چاوەڕێ دەكرێت بازاڕی نەوت تووشی نائومێدیی دیكە ببێتەوە.”
رووسیا لەكاتێكدا داوای كۆبوونەوە لەگەڵ رێكخراوی هەناردەكارانی نەوت (ئۆپێك) دەكات كە بەپێی دوایین زانیارییەكان لە مانگی كانوونی دووەمدا رێژەیەكی پێوانەیی لە دەرهێنانی نەوتدا تۆمار كردووە و 10.88 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە یەك رۆژدا بەرهەمهێناوە. ئەمەش هەم بەرزترین رادەی بەرهەمهێنانی نەوت لە قۆناغی دوای سۆڤیەتە و هەمیش 80 هەزار بەرمیل زیاترە لەو بڕەی لە مانگی كانوونی یەكەمی 2015دا بەرهەمی هێنابوو.
نیگەرانییەكان لە مانەوەی نرخی نەوت لە دەوروبەری 30 دۆلاردا، حكومەتی رووسیای ناچار كردووە پەنا بۆ پارەی یەدەگی وڵاتەكەی بەرێت، لەم پەیوەندییەشدا ئانتۆن سیلوانۆڤ، وەزیری دارایی رووسیا رایگەیاند “ئەگەر نرخەكان هەر لە ئاستی 30 دۆلار بمێننەوە، ئەوە رەنگە ناچار بین پارەی یەدەگی وڵات بەكاربهێنین، بەڵام بەو مەرجەی هەوڵ بدەین كەمتر هانا بۆ ئەو پارەیە بەرین” ئەگەر بەهای نەوت لە 30 دۆلار بوەستێت، ئەوە رووسیا تووشی كورتهێنانی بودجە بە بڕی 26- 32 ملیار دۆلار دەبێتەوە.
زۆربەی شرۆڤەكاران پێیانوایە ئاماژەكان دەرخەری ئەو راستیەن كە بەرهەمهێنەرە سەرەكییەكان سوورن لەسەر ئەوەی بەردەوامی بە ستراتیژی پاراستنی بازاڕی نەوتی خۆیان بدەن، ئەگەرچی ئەم ستراتیژە زیانێكی بەرچاویشی بەو وڵاتانە گەیاندووە. رووسیا بەهۆی ئەم قەیرانەوە نزمترین ئاستی گەشەی ئابووری لە 6 ساڵی رابردوودا تۆمار كردووە، سعودیە تووشی كورتهێنانی بودجەی بەرچاو بووە و رێژەی هەڵئاوسانیش لە ڤەنزوێلا چاوەڕێ دەكرێت هەتا كۆتایی ئەمساڵ بگاتە 720%.