عێراق ئامادەیەبڕی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو کەم بکاتەوە

عێراق ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو رادەگەیەینێت  

لەوبارەیەوە فەیاز حەسەن بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە بەمەبەستی دووبارە بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، عێراق ئامادەیە بڕی بەرھەمھێنانی نەوت کەمبکاتەوە بە جۆرێک کە ھاوسەنگی لە نێوان بڕی خستنە بازارو داواکاریدا ھەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک کۆببێتەوە .

ھەروەک ئاماژەشی داوبەوەی تا ئێستا چەندین جار وەزارەتی نەوتی عێراق پشتگیری خۆی بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو راگەیاندووە و بە ئامانجی ھاوکارییکردنی ئەووڵاتانەی لەبواری ئابوریدا پشت بە نەوت دەبەستن بە زووترین کات ئەو ھەنگاوە دەگرێتەبەر.