ئاستی فرۆشتنی دۆلار لەبانکی مەرکەزی دابەزیوە

 
ڕۆژی چوار شەممە، بانكی‌ ناوەندی‌ عیراق، بڕی 120 ملیۆن دۆلاری‌ خستە بازاڕەوە، ئەوەش بەراورد بە رۆژی‌ پێشوو كە 121 ملیۆن دۆلار بوو،  هەندێك دابەزینی‌ بەخۆوەبینی.  



بانكی‌ ناوەندی‌ عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ڕۆژی چوار‌ شەممە، بڕی 120 ملیۆن و 740 هەزار دۆلاری‌ بە نرخی‌ 1182 دینار بۆ دۆلارێك فرۆشتووە، لە پرۆسەی‌ فرۆشتنەكەشدا، 26  بانك و 19 كۆمپانیای‌ حەواڵەی‌ دارایی‌ بەشدارییان كردووە.



هەر بەپێی‌ بەیاننامەكە، بڕی‌ فرۆشتن بە كۆمپانیاكانی‌ حەواڵەی‌ دارایی‌ گەیشتووەتە107 ملیۆن و 290 هەزار دۆلار، 13 ملیۆن 450 هەزار دۆلاریش بەشێوەی‌ كاش فرۆشراوە.



بانكی‌ ناوەندی‌ لە بەیاننامەكەیدا جەختی‌ لەسەر بەردەوامبوون لەسەر فرۆشتن و كڕینی‌ دۆلار بە بەهای‌ 1182 دینار كردەوە، بەهای‌ فرۆشتنی‌ دۆلاریشی‌ بۆ كۆمپانیاكانی‌ حەواڵەی دارایی بە 1190 دینار بۆ دۆلارێك دیاریكرد كە عمولەی‌ 24 دینار بۆ هەر دۆلارێكی‌ لەگەڵدا بووە، فرۆشتنیش بە شێوەی‌ كاش بە بەهای‌ 1182 دینار بووە بۆ دۆلارێك كە 24 دینار بۆ هەر دۆلارێك، عمولەی‌ بانكی‌ ناوەندی‌ لەگەڵدابووە. 



بەپێی‌ ئامارێكی‌ بانكی‌ ناوەندی‌ عیراق، لە مانگی‌ كانوونی‌ دووەمی‌ رابردوو، زیاتر لە 3.3 ملیار دۆلار لەلایەن بانكی‌ ناوەندییەوە فرۆشراوە.