شاندێکی بازرگانی ووڵاتی ئێران که‌له پێنج شار پێک هاتبون سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان کر و داوای هاوکاری ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی کارکردن بۆ کارگه‌و کۆمپانیا ئێرانیه‌کان له‌گه‌ڵ شاری سلێمانیدا.
یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و نه‌وزاد غه‌فور جێگری دووه‌می سه‌رۆک و هه‌ریه‌ک له دلاوه‌ر که‌ریم و ئازاد شمقار و ئه‌حمه‌د که‌لاری و حه‌مید عه‌بدووڵا که‌مال سه‌عید ته‌ها کۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ شانده‌که‌ی ئێران کۆبونه‌وه.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا یاسین ڕه‌حیم ڕایگه‌یه‌ند” له‌ئێستادا ڕه‌وشی هه‌رێمی کردستان له‌ڕوی ئابوریه‌وه جێگیر نیه به‌وهۆیه‌شه‌وه که هاورده‌کردن له ئێرانه‌وه که‌می کردووه”
وتیشی” داوا له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ین که سه‌رمایه گوزاری له هه‌ریم بکه‌ن به‌هۆی ئه‌و یاسای وه‌به‌رهێنانه‌ی هه‌یه که کار ئاسانی ده‌کات بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌توانن کاری وه‌به‌ر هێنانیش بکه‌ن”
جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” کۆماری ئیسلامی ئێران به شه‌ریکێکی باشی خۆمان ده‌زانین به‌وهۆکارانه‌ی له‌زۆر ڕووه‌وه له‌یه‌ک ده‌چین وه‌بۆیه ده‌رگای ژووری بازرگانی کراوه‌یه به‌ڕوی بازرگانانی ئێران‌دا هه‌ر ژوورێکی بازرگانی پشگیری بدات به‌بازرگانێکی ئێرانی ئێمه‌ش لای خۆمانەوە پشتیوانی و کار ئاسانی بۆده‌که‌ین”
یاسین ڕه‌حیم داواشیکرد که کۆمپانیاکانیان به‌شداری ئه‌و پێشانگایانه‌بکه‌ن که ساڵانه له‌شاری سلێمانی ده‌کرێته‌وه تابتواندرێت په‌یوه‌ندیه‌کی باشی بازرگانی و ئابوری پته‌وتربکرێت وە بازرگانان که‌لوپه‌له‌کانیان به‌شێوه‌ی کوالێتی به‌رز دروست بکەن تا بتواندرێت سود له‌یه‌کتری وه‌رگرین له‌کاری بازرگانیدا .
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا نه‌وزاد غه‌فور جێگری دووەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی وتی” من داواکاریه‌کم هه‌یه له ئێوه چی ده‌که‌ن بۆ پێشخستنی بواری پیشه‌سازی و گه‌شتو گوزار و کشتوکاڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه بۆله‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێک بازرگانی بکه‌ین داوای پیشخستنی که‌رتی پیشه‌سازیشی لێده‌که‌ین چونکه نامانه‌وێت ته‌نها هاورده‌ی لێبکه‌ین”
ئازاد شمقار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له کۆ بونه‌وه‌که‌دا ڕایگه‌یاند” پێویسته کۆمپانیاکانی ئێران هه‌وڵبده‌ن بۆ هێنانی کارگه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنان له شاری سلێمانیدا بۆئه‌وی بتواندرێت پێشکه‌وتن له‌شاری سلێمانیدا بکرێت”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێیویسته ئێران سیاسیتی هاورده‌کردنی وه‌ک تورکیا لێبکات تا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسان کاره‌کان به‌باشی بڕوات.
لای خۆشیه‌وه ئاغای غه‌فاری ئه‌ندامی شانده‌که‌ی ئێران ڕایگه‌یاند” هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی کێشه‌مان له‌سه‌رێتی له‌ڕوی بازرگانی و پیشه‌سازیه‌وه ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری بکه‌ین و کار ئاسانی بۆیه‌کتری دروستبکه‌ین بۆ بازرگانیه‌کی باش و ته‌ندروست”
ئه‌وشانده بازرگانی و پیشه‌سازیه‌ی ووڵاتی ئێران پێکهاتبوو له شاره‌کانی ئه‌لبورز و تاهران و ئه‌رده‌بیل و ئه‌سفهان و کرماشان.




