تاڵه‌‌بانی جه‌ژن له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا پیرۆزده‌كات

جەڵال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  پیرۆزبایی لە نەوشیروان مستەفای رێكخەری گشتی بزوتنەوە گۆران دەكات ، لە بروسكەكەدا تالەبانی هیوادارە هەلومەرجێكی سیاسی وەها بێتە ێشەوە كە كە هەلی به‌رده‌م رێككه‌وتنه‌كان‌و پێكهاتن له‌سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان سازو له‌بار بكات.
ده‌قی بروسكه‌كه بخوێنه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ سایتی پی یو كه‌ی‌ میدیا وه‌رگیراوه
به‌ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه‌
برای به‌ڕێزمان كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆرٍان
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبایی له‌ خۆتان خانه‌واده‌ی به‌ڕێزتان و لایه‌نگرو هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م.
ئومێد ده‌كه‌م رۆڵه‌كانی گه‌ل پێكه‌وه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌ زه‌مینه‌و كه‌شێكی پڕ له‌ هێمنی و ئۆقره‌ییدا پێشوازی بكه‌ن و تێپه‌ڕێنن، هه‌لومه‌رجێكی سیاسی وا بێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ هه‌لی به‌رده‌م رێككه‌وتنه‌كان و پێكهاتن له‌سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان سازو له‌بار بكات، ته‌بایی نێوان هێزه‌كانی كوردستانیش زیاتر گه‌شه‌ بسه‌نێت.
گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌شمان هه‌ر سه‌رفرازبن.
هه‌رده‌م شادو سه‌ركه‌تووبن
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال