وەزارەتی کشتوکاڵ شەش بڕیار بەرامبەر بەغدا دەردەکات

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر بڕیارەکانی بەغدا، چەند بڕیارێکی تایبەت بە هەناردەکردنی بەروبوومی پەلەوەر و ئاژەڵ دەردەکات.
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو شەش بڕیار دەردەکات و تێیدا هەناردەی سەرجەم بەروبوومە ئاژەڵییەکان بۆ نێوەڕاست و خوارووی عێراق قەدەخە دەکات.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:” لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی پەلەوەر لە گۆشت و هێلکە وەک پەرچە کردارێک بۆ بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ئەنفلەوەنزای باڵندەی عێراقی فیدڕاڵ و وەزارەتی کشتوکاڵی بەغدا بۆ ئەو بڕیارە سیاسییەی داویانە لە قەدەخەکردن و رێگرتن لە هەناردەی مریشک و هێلکەی هەرێمی کوردستان بۆ نێوەڕاست و خوارووی عێراق، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەم بڕیارانەی دا”.
1- رێگەنەدان بەهەناردەی سەرجەم بەروبوومی ئاژەڵی بۆ نێوەڕاست و خوارووی عێراق لەگەڵ گشت ئەو بەروبوومانەی لە عێراق لەدەرەوە هاوردەیان دەکات بەشێوەی پەڕینەوە  کە بە خاکی هەرێمدا دەڕوات.
2- خاوەن کێڵگەکانی هێلکەی خواردن دەتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی هەرێم ساغ بکەنەوەو هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ فەراهەم دەکرێت و بۆ ماوەی دوو مانگ سەربەست دەبن لە فرۆشتنی هێلکە بەبێ مۆری بەسەر چوون و، لەم ماوەیە دەبێت مۆری تایبەت دروست بکەن و خەتمی دیاریکردنی رێکكەوتی بەسەرچوون بۆ هێلکەکان لە دوای دوو مانگەکە دەبێتەوە مەرج لەسەریان .
3- رێگە نەدان بە هەناردەی ئالیک و پێکهاتەکانی لە خاکی هەرێم و ئەوانەی لە دەرەوەش هاوردە دەکرێن بۆ نێوەڕاست و خوارووی عێراق.
4- ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەل کۆمەڵەی بەخێوکردنی پەلەوەر بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و لەوانەش هەوڵی وەزارەت بۆ دابینکردنی بودجەیەک بۆ کڕینەوەی بەشێک لە بەرهەمەکان.
5- کەمکردنەوەی هاوردنی گۆشتی مریشک لە دەرەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و هەرکاتێک نرخ بەرز بووەوە، چاوخشاندن بەم بڕیارە دەکرێتەوە .
6- داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت ئەو وەزارەتانە پابەند بکات بە کڕینەوەی گۆشتی مریشک و هێلکەی خۆماڵی کە گرێبەستی دابینکردنی خۆراکیان لەگەڵ بەڵێندەراندا هەیە.