لەمیانەى پێشانگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری لاس فێگاس ى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا زمانی کوردی هاوشێوەى زمانە زیندووەکانى جیهان بەکاردەهێنرێت.
به‌ختیار مه‌حمود مەلا ئەمین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی کەبەشداری لە پێشانگاکەدا کردووە رایگه‌یاند، پێشانگایەکى تایبه‌ت به کۆنکرێت له‌شاری لاس فێگاس-ى ئەمریکا کرایه‌وه، که زۆرێک له ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتوو و مۆدێلی تیادا نمایشکرابوو.
وتیشی، له‌و پێشانگایه‌دا ئه‌وه‌ی لە چوونە ژوورەوەدا سه‌رنجی راکێشاین بەکارهێنانى زمانی کوردی بوو وه‌ک زمانی هه‌موو وڵاتانی دیکه لەرێى دەستەواژەکانى (به‌خێرهاتن و ئازایه‌تی و خۆشه‌ویستی).
به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌کارهێنانی زمانی کوردی له پێشانگایه‌کی وا گه‌وره‌دا خۆشحاڵیه بۆ کوردستان و داننانه به‌بونی کورد له جیهاندا.



