به‌بانگێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی‌و لاوانی ئیمارات-ی عه‌ره‌بی یه‌گرتوو، شاندێكی هونه‌ری فۆلكلۆری كوردی بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارییان له‌میهره‌جانی ساڵیادی دامه‌زراندنی 41ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیمارات‌و رۆژی نه‌ته‌وه‌یی ئیمارات كرد.
له‌و باره‌یه‌وه شیلان خانه‌قا نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌وڵه‌تی ئیمارات رایگه‌یاند: به‌هه‌وڵی نوێنه‌رایه‌تیمان، توانرا ئه‌م ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار هه‌رێمی كوردستان بخه‌ینه ناو لیستی وڵاتانی به‌شداربووی میهره‌جانی رۆژی نه‌ته‌وه‌یی ئیماراته‌وه كه كوردستان یه‌كه‌م هه‌رێمه به‌شداربێت له‌ناو ئه‌و میهره‌جانه‌دا. وتیشی: پاش گه‌یشتنی شانده‌كه له‌لایه‌ن عیسمه‌ت عه‌گید سدیق ئامێدی قونسوڵی عیراق له‌دوبه‌ی پێشوازییان لێكراو له‌دانیشتنێكدا له‌قونسوڵخانه‌ی عیراق رایگه‌یاند كه یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی ئیمارات زۆر گرنگی پێده‌دات بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی كلتوره جیاوازه‌كانی وڵاتان لهوڵاتهكهیداو ئه‌م ساڵیش به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌ناو به‌شداربووانی شانده هونه‌رییه فه‌رمییه‌كانی وڵاتاندا، كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارده‌بێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه تاكه هه‌رێمیشه به‌شداریی كردووه‌و ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه.
خانه‌قا وتیشی: پاشان شاندی هونه‌ریی میللی كوردی سه‌ردانی ئیماره‌تی شاریقهیان كردوو له‌وێ له‌سه‌نته‌ری شار، نمایشی هونه‌ری فۆلكلۆری كوردی‌یان كردوو بووه مایه‌ی خۆشحاڵی به‌شداربووان. هه‌روه‌ها له‌دووه‌م رۆژی نه‌ته‌وه‌یی ئیمارات-دا شاندی هونه‌ری فۆلكلۆری كوردی سه‌ردانی ئیماره‌تی فوجێرهیان كردوو له‌وێش چه‌ندین تابلۆی فۆلكلۆری كوردی كه پێكهاتبوون له (شوانوبێرییو دستاڕو جوتیارو برگێن زوڕناو ههڵپهركێیو گوڤهندی كوردی) پێشكهشكرانو بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان.
بڕیاریشه نمایشی فۆلكلۆری كوردی له‌هه‌ر حه‌وت ئیماره‌ته‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌گرتوو نمایش بكرێت.