لەدوای ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاریدا بەدروستكردنی پارەی 50 هەزاری لەئێستادا ئەو پارەیە لە عێراقدا مامەڵەی پێوە دەكرێت و هاوڵاتیانیش بەلایانەوە نامۆیە.
محەمەد ئیبراهیم خاوەنی نوسینگەی ژیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی ڕایگەیاند” لە ئیستادا ئەو پارە تازەیە كە 50 هەزارییە نزیكەی 50 ملیۆن دینار هاتۆتە بازاڕەوە و خواستیشی لەسەرە”.
وتیشی،” كڕینی ئەو پارە تازەیە بە دۆلار گرانترە بۆ هەر 100 دۆلارێك كە دەگۆڕدرێتەوە بە 50 هەزاردیناری، یەك هەزار گرانترە خەڵكیش هەیە دەیكڕێت و پێیان خۆشە ئەو پارە تازەیەیان پێ بێت”.
خاوەنی ئەو نوسینگەیە ئاماژە بەوەشدەكات ئەو پارە تازەیە لەبازاڕدا كاتێك دەبرێت بۆ كڕینی شت هەندێك لایان نامۆیە و ناوێرن وەریگرن چونكە ڕێژەكە زۆر نیە لەبازاڕی دۆلارەكەش هەندێك كەس هەیە پێی خۆشە بیكڕن و مامەڵەی پێوەبكەن.