وای دوو ڕۆژ لە داخستنیی، مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان كرایەوە و سەدان بار لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كران.
لە ڕاگەیەنراوێكی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخاندا، تێیدا هاتووە: بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان بۆ ماوەی شەش مانگ و بڕینی پارەی هاندانی تایبەت، لە ڕوَژی پێنج شەمەوە فەرمانبەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان مانیان لە دەوامكردن گرتووە، بەو هۆیەشەوە جوڵەی بازرگانی و هاوردەو هەناردەكردن لەڕێگەی مەرزی پەروێزخانەوە وەستاوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەپێناو دەستپێكردنەوەی جوڵەی بازرگانی و ڕێگری كردن لە گران بوون نرخی خواردەمەنی و شتومەك و بێكار نەبوونی زیاتری كرێكاران، ئەمڕۆ بە بڕیاری هەریەكە لە حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان و عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڕیاردرا بە كردنەوەی مەرزەكە.
باس لەوەشكراوە، دوای ئەو بڕیارە سەدان بار لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون، بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر ئەو پرسە بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان و سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان كۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
ڕونیشكراوەتەوە، ئەو بارانەی ئەمڕۆ هاوردە كراون، هەموو ڕێكارێكی یاساییان بۆ كراوە، تەنها ئەوە ماوەتەوە كاری گومرگیان بۆ بكرێت.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: هەریەكە لە بەڕێوەبەری گومگری گەرمیان و سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە هەوڵدان بۆ خەرج كردنی موچەو پارەی هاندانی تایبەتی فەرمانبەرانی گومرگی گەرمیان و مەرزی پەروێزخان.