هه‌ندێك له‌گه‌وره سیاسهتمهدارو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی دنیا به‌هۆی په‌یوه‌ندیی سۆزداریی‌و سێكسی له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی، دووچاری ریسوایی‌و لێپرسینه‌وه بوون‌و به‌هۆیه‌وه پۆست‌و پله‌وپایه‌یان له‌ده‌ستداوه‌و ناوناوبانگیان له‌كه‌داربووه، له‌وانه‌ش:
د‌یڤید بترایۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری (CIA) كه به‌مدواییانه ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه، هه‌رچه‌نده خێزانداره به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاولا برۆدۆیل-ی میدیاكار كه ژیاننامه‌ی بترایۆسی نووسیووه، په‌یوه‌ندیی سۆزداری به‌ستبوو.
فاكلاف كڵاوس، سه‌رۆكی چیكی له‌ساڵانی 1991 و2002 و 2009دا چه‌ند جارێك تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی رووبهرووكرایهوه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری هه‌یه، په‌یوه‌ندیی سێكسی به‌ستووه له‌گه‌ڵ ژنانی تردا‌و دواجار ناچاربوو ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه.
موشێ كاتساف، سه‌رۆكی ئیسرائیلی، دیارترین كه‌سایه‌تییه كه له‌ئیسرائیل به‌هۆی ریسوایی سێكسییه‌وه ده‌ستی له‌كاركێشابێته‌وه، دوایئه‌وه‌ی دادگا له‌ساڵی 2010دا به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی‌و چه‌ند تۆمه‌تێكی تر ئیدانه‌ی كرد.
دۆمینیك ستراوس، سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، كاتێك به‌تۆمه‌تی هه‌وڵی ده‌ستدرێژیی كردنه سه‌ر خزمهتگوازرێكی ژن لهئوتێلێك له‌ئه‌مریكا دادگاییكرا ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه، ژنه‌كه‌شی لێیجیابۆوه كه میدیاكارێكی به‌ناوبانگه.
ئه‌نتۆنی واینه‌ر، سیناتۆری دیموكراتی، پارته‌كه‌ی ئیحراجكرد دوایئه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی بێئابڕوانهی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوبۆوه كه خۆی بۆ ژنێكی ناردبوو، به‌ڵام به‌هه‌ڵه شێری كردبوو بۆ هه‌موو هاوڕێكانی، سه‌ره‌تا وتی كه په‌یجه‌كه‌ی هاككراوه، به‌ڵام دوایی ده‌ركه‌وت درۆده‌كات، ناچار ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
ئه‌رنۆڵد شوازینگهر، ئه‌كته‌رو حاكمی پێشووی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا، دوایئه‌وه‌ی ئاشكرابوو په‌یوه‌ندیی سێكسی له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزارێكی ماڵه‌كه‌یدا هه‌بووه‌و پێش زیاتر له‌ده‌یه‌یه‌ك كوڕێكیشی لێیبووه، ماریا شرایڤهری هاوسه‌ری لێی جیابۆوه كه له‌بنه‌ماڵه‌ی كهندهییهكانه.
سیلڤیۆ برلسكۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیا، به‌ناوبانگترین سیاسه‌تمه‌داره كه به‌رده‌وام ریسوایی سێكسی به‌دواوه‌یه، چه‌ندینجار تۆمه‌تی سێكسی جۆراوجۆری رووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه كه دواجاریان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی سێكسی له‌گه‌ڵ كچه سه‌ماكارێكی مه‌غریبی به‌ناوی رووبی دادگاییكرا، چونكه ئه‌وكاته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به‌ستووه، كچه‌كه ته‌مه‌نی له‌خوار 18 ساڵه‌وه بووه.
بیڵ كلینتۆن: بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌م سه‌رۆكه ئه‌مریكییه دووچاری كێشه‌و گرفت بوو به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌ی له‌گه‌ڵ مۆنیكا لوینسكیدا هه‌یبوو، سه‌ره‌تا نوكوولی لێكرد‌و دواجار دانی پێداناو داوای لێبوردنی كرد.