به‌رێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه زۆربه‌ی كارگه په‌له‌وه‌ریه‌كان داخراون.
سامان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایگه‌یاند:” ئاماری دروستمان له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام زۆربه‌ی كارگه په‌له‌وه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داخراون.”
به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد:” 1264پڕۆژه‌ی په‌له‌وه‌ریمان هه‌یه و دابه‌شبوونه به‌سه‌ر هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌و كارگه په‌له‌وه‌رییانه له‌كاتی ئاسایی كه كێشه و قه‌یرانی دارایی نه‌بوون ته‌نها 60% تاكو 70% كاریان كرد، به‌ڵام دوای دروستبوونی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم زۆربه‌ی كارگه‌كانی په‌له‌وه‌ر داخران.”
به‌هۆیی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ڕوی له هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌شێكی زۆر له كارگه و جێگه‌كانی تایبه‌ت به وه‌به‌رهینان داخراون و داخستنی كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی مریشكیش هه‌ر له‌و بواره‌دایه، و له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی دۆخه‌كه‌دا مه‌ترسی دووباره به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشی زیندوی خۆماڵی ده‌كرێت.
سەرچاوە: دوارۆژ
ز.ر