پێشبینی دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 26 دۆلار دەكرێت

 
گەورە بانكێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایدەگەیێنێت، هەوڵەكانی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) لە كەمكردنەوەی ئاستەكانی بەرهەمهێنان بۆ پاڵپشتیكردنی نرخەكان دواكەوتوون.



بانكی گۆڵدمان ساكس، كە یەكێك لە چوار گەورە بانكەكەی ئەمەریكایە، پێشبینی دەكات دووبارە نرخەكانی نەوت بۆ خوار سنوورەكانی 26 دۆلاری ئەمەریكی بۆ هەر بەرمیلێك دابەزن. توێژەرانی ئەو بانكە له ‌راپۆرتێكی خۆیاندا هۆكارەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، بەرهەمهێنەرانی ئۆپێك لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ راگرتنی دابەزینی نرخەكان دواكەوتوون.



توێژەرانی ئەو بانكە جەختیان كردووەتەوە، لەگەڵ هەڵاوسانی پشكەكانی كەرتی نەوت، رەوشەكە كاتی زیاتر به ‌كاریگەرییەكانی بچڕاندنی بەرهەمهێنان دەبەخشێت. گومانی توێژەرانی گەورە بانكەكەی ئەمەریكاو چەندین كۆمپانیای تایبەتی كەرتى نەوت ئەوەیە‌، دابەزینێكی دیكەی نرخەكانی نەوت بەدیهات و له ‌سنووری 35.48 دۆلاری ئەمەریكییەوە بۆ سنووری 31.75 دۆلاری ئەمەریكی بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی و 6% ی بەهاكەی لەدەستدا.



هەرچەندە ئەو دابەزینە مژدەیەكی خۆشە بۆ شوفێرانی ئەمەریكا، بەڵام كۆمپانیاكان هۆشداریی كاردانەوە خراپەكانی ئەو دابەزینەیان داوە لەوەی، بە‌رزبوونەوەی كڕینی پشكەكانی كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت لەكاتی مایەپووچبوونیان و نزمی رێژەی سوودی گشتی كەرتی وزە، كاریگەری لەسەر بازاڕە تازەگەشەسەندووەكانی وەك بەرازیل بكات.



لە 20 ی مانگی یەكی ئەمساڵ، نەوتی برێنت بەرزترین ئاستی نرخی تۆماركرد و نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە 34.82 دۆلار و توانی لە ساڵی نوێ بەیەك دانیشتن 33% گەشەسەندن بەدەست بهێنێت.



نوێنەرێكی كەنداو لە رێكخراوی ئۆپێك باسی لەوە كردووە، ئەندامانی رێكخراوەكەیان نیازیان هەیە هەوڵێك بۆ بوژانەوەی بازاڕەكان بدەن. بەڵام گۆڵدمان ساكس كە ساڵی 1826 لە نیویۆركی ئەمەریكا دامەزراوە،  بێئوێمدە هەماهەنگی لەنێوان بەرهەمهێنەرانی نەوت دروستبێت و رەنگە ئەنجامەكەی بەسەر ئەندامانی ئەو رێكخراوەكە هەڵبگەڕێتەوە.
 
ز.ر