مانگی رابردوو عێراق رێژەی هەناردەی نەوتی زیادكردوە

وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق ئاستی‌ هەناردەی‌ نەوتی‌ لە مانگی‌ كانوونی‌ دوومی‌ ڕابردوودا ئاشكرا دەكات، ڕاشیدەگەیەنێت ئاستی‌ هەناردەكردن لەو مانگە دا بەرز بۆتەوە.

عاسم جیهاد وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق ڕایگەیاند، بەپێی‌ ئامارە سەرەتاییەكان هەناردەی‌ نەوتی‌ عێراق لە مانگی‌ كانونی‌ دووەمی‌ ڕابردوودا 101 ملیۆن 839 هەزارو 743 بەرمیل بوە، بەو پێیەش ئاستی‌ هەناردەكردنی‌ نەوت لە ڕۆژێكدا3 ملیۆن900 هەزار بەرمیل بوە.

بە وتەی‌ عاسم جیهاد، داهاتی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕە نەوتە، نزیكەی‌2ملیارو 262 ملیۆن دۆلار بووە، ئەگەر نرخی‌ هەربەرمیلێك بە زیاتر لە 22 دۆلار فرۆشرابێت.

وتەبێژەكەی‌ وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق ڕوونیشی‌ كردەوە، بە بەروارد بە مانگەكانی‌ پێشوو، ئاستی‌ هەناردەكردنی‌ نەوتی‌ عێراق بەرزبۆتەوە.

 هەناردەكردنی‌ زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت لە مانگی‌ كانوونی‌ دووەمی‌ ڕابردوودا لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق ڕایگەیاندبوو، لە مانگی‌ كانوونی‌ یەكەمی‌ ڕابردوودا عێراق 99ملیۆن و 658 ملیۆن761 هەزار بەرمیلی‌ نەوتی‌ هەناردەكردوە.