دوای هەڵبژاردنەکانی ئێران مەرزی سەیرانبەن بەفەرمی دەکرێتەوە

 
مەرزی سەیرانبەن بڕیارە پێش نەورۆزی ئەمساڵ بەفەرمی بکرێتەوە و هاتوچۆکردن و جموجۆڵەبازرگانیەکانی تیادا بەڕێوە بچێت.
ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلیمان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند” تائێستا بەفەرمی ڕۆژێک دیاری نەکراوە بۆکردنەوەی مەرزی سەیرانبەن چونکە کردنەوەی پێویستی بە هەماهەنگییە لەگەڵ کۆماری ئێران کە ئەوان داوایانکردووە لەدوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ووڵاتەکەیان کەمانگێکی ماوە دوای ئەوە مەرزی سەیرانبەن بکرێتوە، وەبۆیە وابڕیارە لەدوای هەڵبژاردنەکان لەسەرەتای مانگی سێ و ناوەراستی ئەو مانگە مەرزی سەیرانبەن بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا” بۆکردنەوەی ئەم مەرزە سەردانی ئێرانمان کردوو وە سەردانی بەغدادمانکردووە بۆیە لەمانگی سێ دا پێش کردنەوەی مەرزەکە وەفدی بەغداد دێت بۆ چاودێری و گەڕان لەناو مەرزەکەدا بۆ دان پێدانانی فەرمی لەناوەندی عێراق کە کاریگەری زۆر باشی دەبێت بۆ ناوچەکە”
پارێزگاری سلێمانی جەخت دەکاتەوە لەلامەرکەزیەت و دەڵێت”ئەم مەرزە بۆ ئەوکاتانەی کە هەنگاو بۆ جۆرێک لە دابەزینی دەسەڵاتی ئیداری و دارای و لامەرکەزیەت لەهەرسێ پارێزگاکەی هەرێم دەدرێت بەشێوازێک داهاتەکان بگەڕێتەوە ناو پارێزگاکان وەلەناو پارێزگاکاندا لەژیر دەسەڵاتی پاریزگار بەکار بهێندرێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک بۆیەکردنەوەی هەر دەروازەیەک لەگەڵ ئێراندا و لە ئێستادا کاریگەرییەکی زۆرباشی دەبێت بۆ هاوڵاتیان”.
یاسین ڕەحیم جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” دەمانەوێت بەشێوەیەکی ئەوتۆ مەرزی سەیرانبەن ڕێکبخەین کەشایستەی ئەوەبێت کاروبارەکانی ڕێک و پێک و تەندروستبێت چونکە ئەم مەرزە گرنگی ئەوەی هەیە کەدەتوانێت هێڵێکی بازرگانی لەگەڵ ناوچەی بانە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا ئاسانبکات”
وتیشی” ئەم مەرزە کارئاسانی دەکات بۆ بازرگانان چونکە نزیکترەو کرێیان کەمتر لەسەر دەکەوێت کاڵاکان بەهەرزانتر دەگاتە دەستی هاووڵتاین”
ئاماژەی بەوەشدا لەلایەن بازرگانانی ڕۆژهەڵات بەردەوام فشاریان کردووە بۆ کردنەوەی ئەم مەرزە، وەهەوڵدەدەین کە ئەم مەرزە بەشێوەیەکی باش کار ئاسانی بۆ بازرگانان بکات.
لای خۆشیەوە نەقیب دلێر فەرەج سەرپەرشتیاری مەرزی سەیرانبەر ڕایگەیاند” لەئێستادا کۆمەڵێک لە فەرمانگەکانی نشینگە ئاسایش گومرگ و کوالیتی کۆنترۆڵ و کەرەنتینەی کشتوکاڵ و ڤێرتەرنەری و پشکنینی خۆراک شوێنیان بۆ ئامادە کراوەو کامەنداکانی خولی تایبەتیان بینیوەو ئامادەن”
مەرزی سەیران بەن 30 كیلۆمەتر دەكەوێتە دووری قەزای پێنجوێنی سەر بەپارێزگای سلێمانی و بەمەزی باشماخەوە ئەمە دووەم مەرزی فەرمی نێودەوڵەتییە لەو سنورە.