سەرۆكی ڤەنزوێلا رایدەگەیەنێت، وڵاتانی ئۆپیك و فرۆشیارانی دەرەوەی ئۆپیك لە رێككەوتن نزیك بونەتەوە و وەزیری نەوتیش رەوانەی ژمارەیەك وڵات دەكات بۆ مەبەستی رێگریكردن لە دابەزاینی زیاتری نرخی نەوت.
نیكۆلاس مادورۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی هەناردەكارانی نەوت ناسراو بە (ئۆپیك)، نزیكبونەوە لە رێككەوتنێك لەگەڵ وڵاتە نەوت فرۆشەكانی دەرەوەی ئۆپیك بە مەبەستی رێگریكردن لە دابەزینی نرخی نەوت.
وتەكانی سەرۆكی ڤەنزوێلا لە كاتێكدایە كە حكومەتی كاراكاس، ئیلیخو دل بینو وەزیری نەوتی وڵاتەكەی رەوانەی روسیا و قەتەر و ئێران و سعودیە كردوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن و هاندانی ئەو وڵاتانە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەپێناو رێگریكردن لە دابەزینی نرخی نەوت.