جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بۆزیاتر هاوكاری كردنی هاوڵاتیان لەشاری سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ هەرزانكردنی كەلوپەل بۆ هاوڵاتیان دەركرا.
لەكۆبونەوەیەكدا كە لەبینای پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی حەمید عەبدوڵاو ئازاد شمقار ئەندامانی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تیایدا بەشداربون باس لە هەوڵەكان بۆ كار ئاسانیكردنی زیاتری بازرگانان كرا.
سەردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” لەگەڵ كۆمەڵێك لە بازرگانان و بەشێك لە بەڕێوەبەرایرتیەكان كۆبوینەوە كە هەوڵێكی گشتگیر بدرێت بۆ كەمكردنەوەی نرخی شتومەك.
وتیشی” حكومەتی خۆجێی سلێمانی بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی نرخ لەسەر شتومەك و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان، كۆمەڵێك بازاڕیش دەكەینەوە كە پێی دەوترێت هەرزان بازاڕ تا بەتەواوی نرخ تیایدا هەرزان بێت و دوكان و ماركێتەكانی تریش چاو لەو بازاڕانە بكەن”.
ئاماژەی بەوەشدا “لەم كۆ بونەوەیەدا قسەكرا لەسەر ئەوەی چیمان پێدەكرێت لەسەر مەرزەكان بیكەین بۆ بازرگانان بەزوترین كات بۆ كەمكردنەوەی ڕێنماییە قورسەكان كار ئاسانی بۆیان وە پیداچونەوە بە ڕێنمایە قورسەكان و دانانی ڕێنمای ئاسان وە پیاداچونەوە بە كرێی موڵكەكان و هەرزانكردنی لەسەر بەكرێ گیراوەكان”.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” وەك ژوری بازرگانی هەموو هوڵێكیان دەخەنە كار بۆئەوەی بتوانن كار ئاسانی بۆ بازرگانان بكرێت لە هێنانی شتومەكەكانیان تا بتواندرێت بەنرخێكی كەم بیگەیەننە دەست هاوڵاتیان لەم كاتی قەیرانی داراییەدا”