وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت لەپێناو بەرزكردنەوەی نرخی نەوت عێراق ئامادەیە بڕی بەهەمهێنانی نەوت كەمبكاتەوە.
عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عیراق ، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ئەگەر لەلایەن ئەندامانی ئۆپێك و وڵاتانی دەرەوەی ئەو رێكخراوە بڕیار بدرێت بەمەبەستی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت، ئەوا عیراق ئامادەیە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی خۆی كەم بكاتەوە.
وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە”بەغدا رازییە و هاوكاری وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت دەكات كە دەیانەوێت بەهاوكاری یەكتری بەرهەمهێنانی نەوتی خاو كەم بكەنەوە”.