زیانه‌كانی كه‌م نووستن یه‌كسانه‌به جگه‌ره‌كێشان

مرۆڤ له‌ ڕۆژێكدا پێویستی به‌ 8 كاتژمێر نووسستن هه‌یه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیانێكی باش و دوور له‌ نه‌خۆشیه‌كان بژیت ، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر له‌ هه‌شت كاتژمێر له‌ ڕۆژێكدا ده‌خه‌ون ، ئه‌وا تووشی ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ك ئه‌و كێشانه‌ی له‌ ئه‌نجامی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ تووشی ده‌بێت .
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ئیتالی كه‌ له‌سه‌ر ژماریه‌كی زۆری پیاو و ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه‌ ، كه‌ له‌ نووستن بێبه‌شكران له‌ كاتژمێر 3 به‌یانی تا 7 به‌یانی ، ئینجا پێوانی فشاری خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ كرا به‌ به‌كارهێنانی ده‌زگای چاودێری بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر .
دواتر ده‌ركه‌وت ، كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ نووستن بێبه‌شكرابوون تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و دواتر كێشه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان بوونه‌ته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی سلبی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی گشتی دروست ده‌كات .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیش ده‌لێت” ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م ده‌خه‌ون ، ئه‌وا زیاتر تووشی حاله‌تی دڵه‌ڕاوكێ و ده‌روونی ده‌بنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی شه‌ش كاتژمێر یان كه‌متر ده‌خه‌ون له‌ ڕۆژێكدا ، ئه‌وا به‌ رێژه‌ی 50% تووشی مه‌ترسی مردن ده‌بنه‌وه‌ .