هەمو هاوڵاتییەك دەتوانێت كاری هێنانی خۆراك بكات

 
بۆ دروستكردنی مونافەسەی بازاڕ، پارێزگاری سلێمانی مۆڵەتی هێنانی خۆراكی ئازادكرد‌و بەپێی رێنماییەكان هەمو هاوڵاتییەك دەتوانێت خۆراك بهێنێت.
هونەر تۆفیق وتەبێژی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا رایگەیاند “بەمەبەستی دروستكردنی مونافەسە لەبازاڕدا پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا پێدانی مۆڵەت ئازاد بكات بۆ ئەوكەسانەی دەیانەوێت خۆراك بهێنن”.
وتیشی”پێشتر مۆڵەتی خۆراك هێنان راگیرا بو بەڵام لەئێستادا بڕیاردرا بۆ زیاتر یارمەتیدانی هاوڵاتیان و هەرزانبونی نرخی خواردن لەبازاڕدا پێدانی مۆڵەت بەپێی یاسا بدرێت بەهەر هاوڵاتییەك كەدەیەوێت خۆراك بێنێت”.
 
ز.ر