سكرتێری رێكخراوی ئۆپێك هۆشداری توند دەدات

 
سكرتێری رێكخراوی ئۆپێك، داوای كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نرخی نەوت دەكات،دەشڵێت: “ئەگەر بەرهەم كەمنەكەنەوە بەرهەمهێنانی نەوت توشی گرفتی گەورە دەبێت”.
عەبدوڵا بەدری ؛سكرتێری رێكخراوی ئۆپێك؛ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “پێویستە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەو،ە ئەم ڕێگایەش یارمەتیمان دەدات جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزببێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتریش، كە نرخی نەوت دابەزی بەكەمكردنەوەی بەرهەم نرخی نەوت بەرزبۆوە، بۆیە پێویستە وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك بەرهەم كەمبكنەوە بۆ ئەوەی نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرز بێتەوە.
عەبدوڵا بەدری داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی كرد بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ دابەزینی نرخی نەوت و هۆشداری ئەوەشی دا، كە  داھاتووی نەوت ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبێت و بەلەبەرچاو گرتنی دابەزینی ئاستی نرخی نەوت، پێدەچێت وەبەرھێنان لە نەوت بەتەواوەتی پەكی بكەوێت.
 
ز.ر