له‌به‌رامبه‌ر دواكهوهتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و قه‌یرانی دارای وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ هاوڵاتیان كۆمپانیایه‌ك بڕیار ده‌دات به‌ڕێژه‌ی له ١٠% نرخی كاڵاكانی هه‌رزان بكات.
كۆمپانیای بورهان بۆ كاروباری خۆراك له هه‌رێمی كوردستان نرخی كاڵاكانی داده‌به‌زێنێت و بورهان علی خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت” ئێمه له هه‌ستكردن به به‌ر پرسیارێتیمان وه‌ك ئه‌ركێك بۆ پشتیوانی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان له ئێستادا ته‌واوی به‌رهه‌مه خۆراكیه‌كانمان داشكاند به‌ڕێژه‌ی له ١٠% كه‌ئه‌مه‌ش هاوكاریه‌ك ده‌بێت بۆ هاوڵاتیان”
وتیشی” ئێمه هه‌مو ئهوكاڵایانهی هه‌مانه خۆراكه كه ڕۆژانه خه‌ڵك به‌كاری ده‌هێنن وه‌ك ڕۆن و برنج په‌نیر و كۆمه‌ڵێك خۆراكی دیكه بۆیه ده‌مانه‌وێت له‌م قه‌یرانی داری و ئابوریه‌دا سود بگه‌یه‌نین به هه‌موكه‌سێك تا بتوانن پێداویستیه‌كانیان بكڕن”
خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ئه‌م دابه‌زینی نرخه شاره‌كانی كوردستان هه‌موی ده‌گرێته‌وه چونكه ماده خۆراكیه‌كانیان له‌ته‌واوی كوردستان و عێراقدایه.