كۆمپانیای ئارامكۆ، كۆمپانیای نیشتمانیی نەوت و گازی سعودیە رایدەگەیێنێت نرخی نەوت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بەرزدەبێتەوە.
خالد فالح، سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوبەرایەتی ئارامكۆ رایگەیاند “بەشێوەیەكی گشتی ئامانجی ئارامكۆ لەنێوبردنی نەوتی بەردین نییە، بەڵكو راگرتنی باڵانسی نەوتی جیهانە، بەجۆرێك ئەو بەرهەمەی نەوت كە ساڵانە زیاد دەبێت یەكسانبێت لەگەڵ ئەو خواستەی ساڵانە زیاد دەبێت، بەو جۆرەش بازاڕ دووچاری زیادەی نەوت نابێت”.
لەدرێژەی لێدوانەكەیدا فالح دەڵێت “لەماوەیەكی درێژخایەندا پێویستیی بۆ نەوتی بەردین زیاتر دەبێت، ئەو كاتە پێویستە بەشداریكردنی بەرهەمهێنەرانی نەوتی بەردین و هەروەها بەرهەمهێنەرانی كەمخەرجیی نەوتی وەك سعودیە، لەبەرامبەر یەكدا یەكسان بێت”.
سەبارەت بە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، سەرۆكی ئارامكۆ دەڵێت “بازاڕی نەوتی جیهان پێویستی بەهەندێ كاتە تاوەكو ئەو بڕە زۆرەی نەوت كە خراوەتەڕوو بفرۆشرێت. ئاشكراشی دەكات لەگەڵ زیاتربوونی خواستی جیهان لەسەر نەوت بە یەك ملیۆن 200 هەزار تا وەكو یەك ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، پێشبینی دەكەن نرخی نەوت لە نیوەی دووەمی ساڵی 2016 دا بەرزتر ببێتەوە.