نامه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی منداله‌كه‌ی ده‌فرۆشێت

مارشا هونت هاوڕێی پێشووی گۆرانی بێژی تیپی ڕۆلنگ ستۆنی به‌ناوبانگی به‌ریتانی میك جاگر ڕایگه‌یاند ، نامه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا ئالۆگور كراوه‌ ده‌فرۆشرێت . وه‌ مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت نرخی فرۆشتنی بگاته‌ نزیكه‌ی 100 هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی .
مارشا هونت به‌هۆی گۆرانی السكر البنی ناوبانگی ده‌ركردووه‌ ، وه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ ساڵی 1946 له‌ دایكبووه‌ كه‌ به‌ مایك جاگر ناسراوه‌و له‌ ساڵی 1970 په‌یوه‌ندی به‌ تیپه‌كه‌وه‌ كردووه‌ .
 به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ، منداڵێكی ناوبراو تووشی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ هاتووه‌ ، بۆیه‌ بڕِیاریداوه‌ به‌ فرۆشتنی نامه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی ، به‌ مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی له‌ چاره‌سه‌ركردنی منداڵه‌كه‌ی .