به‌به‌های 420 ملیار دۆلار چین و ئێران رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد

 
سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین رێككه‌وتنێكی گشتگیرمان بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ واژوو كرد.
روحانی له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی، هه‌ردوو سه‌رۆك چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ تیرۆر،  خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زانست، ته‌كنۆلۆژیای نوێ، كه‌لتوری، گه‌شتیاری و ئاسایش و به‌رگری تاوتوێ كردوه‌.
دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆكی چین گه‌یشته‌ تاران، سه‌ردانه‌كه‌ی 24 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، پێشتریش سه‌ردانی سعودیه‌ و میسری كردبوو، دوای هه‌ڵگرتنی سزای ئابووری له‌سه‌ر ئێران، شین جین بینگ یه‌كه‌م سه‌رۆكه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كات.
چین ئاڵوگۆڕی بازرگانی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، رێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وتی لێ ده‌كڕێت و به‌هاكه‌ی به‌ ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.
 
ز.ر