ئەندامێكی لیژنەی ئابوریو وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆی دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوتی خاوەوە، داهاتی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبۆتەوە، بۆیە ئەگەر نرخ لەوە زیاتر داببەزێت، ئەوا حكومەت هیچ سودێك لە فرۆشتنی نەوت ناكات.
ئەحمەد سەلیم ئەندامی لیژنەی ئابوریو وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” تێچوی دەرهێنانو هەناردەكردنی نەوت لەلایەن عێراقەوە، پارەیەكی زۆری تێدەچێت، بۆیە ئەگەر نرخی نەوتی خاو بێتە خوارەوە بۆ نزیكەی (20) دۆلار، ئەوا عێراق هیچ سودێكی دارایی لە فرۆشی نەوت دەست ناكەوێت.
سەلیم ئاماژەی بەوەشكرد” لە كاتێكدا فرۆشی نەوت هیچ داهاتێكی ئەوتۆ بۆ عێراق دابین نەكات، باشتر وایە دەرهێنانو فرۆشی نەوت رابگیرێت، چونكە نەوتەكە تاڵانفرۆش ناكرێتو بۆ كاتی بەرزبونەوەی نرخ ئەمبار دەكرێت.