ناڕەزایەتی خاوەن كارگەكان دژی بڕیاری حكومەت بەردەوامە

لەدوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری گرانكردنی نرخی كارەبای لەسەر كارگەكان ڕاگەیاند لەئێستادا خاوەن كارگەكان نیگەرانن لەو لەوبڕیارەو ناتواندرێت بەزیادكردنی نرخی كارەبا بەردەوامی بەكاری كارگەكان بدەن.

عوسمان قادر خاوەنی پشك لەكارگەی سلێمانی ستی ڕاگەیاند”ئەوەی چاوەڕێمان نەدەكرد لەم كاتەدا بڕیارێكی لەم شێوەیەی حكومەتی هەرێم بوو كە نرخی كارەبا لەسەر ئێمەی كارگەكان زیادبكات”

 وتیشی” بەردەوام حكومەت قسەدەكات لەسەر چاككردنی كەرتی تایبەت و دۆزینەوی هەلی كار بۆخەڵك لەم قەیرانەدا بەڵام ئەم بڕیارەی حكومەت كە لە 20 دینارەوە كردویەتی بە 70 دینار ئەمە پێچەوانەی ئەوەیە كە پێشتر جەدوای ئابوریمان پێشكەشكردووە بۆ دروستكردنی كارگە لەسەر حسابی 20 دینار بۆ یەك كیلۆوات كردومانە ئیستا كە سێ قات و نیو زیادی كردووە”

ئاماژەی بەوەشدا “حكومەت لەجیاتی هاوكایمان بكات بۆئەوەی بەرهەمی ناوخۆی زیادبكات و گومرگ لەسەر بەرهەمەكانی دەرەوە زیادبكات بەڵام هاتووە نرخی كارەبامان لەسەر زیاد دەكات بەمەش نرخ لەسەر هاووڵاتیان گران دەبێـت و ناتوانین مونافەسەی بەرهەمی دەرەوە بكەین و ئەمەش دەبێتە داخستنی كارگەكان و لەدەستدانی 100 هەلی كار بۆ گەنجان.

بەپێی بڕیاری 1393 ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و كاز لە 22/12/2015 دەركراوە و بەواژۆی سەرۆكی حكومەت نرخی كارەبای كارگەكان گران كراوە و لە 1/1/2016 دەبێت جێ بەجێبكرێت.