ژمارەیەك لە شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان مانگرتنیان راگەیاند و بڕیاریاندا نەچنە ناو خاكی ئێرانەوە.
عومەر قادر یەكێك لەشۆفێرەكان رایگەیاند”سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا”.
وتیشی “دواتریش خۆپیشاندانەكە پشێوی كەوتەتەوەو شەڕە بەرد دروست بو لەنێوان شۆفێران و پاسەوانەكانی مەرزەكەدا”.
لەبارەی داواكاری شۆفێرەكانو هۆكاری خۆپیشاندانەكە، عومەر قادر وتی “بۆ چونە ئەو دیو سنوری مەرزەكەو لەوڵاتی ئێران لەهەر شۆفێرێك 40 هەزار تمەن وەردەگیرێتو ئەوەش قبوڵ ناكرێت، بۆیە شۆفێرەكان بڕیاریانداوە نەڕۆنە ئەو دیوەو بار نەبەن”.
راشیگەیاند “500 شۆفێر لەسەر مەرزەكە مانیان گرتوەو ناچنە ئەودیوی سنوری ئێران “.
سەرچاوە: ئاوێنەنیوز