ڕیكلام وه‌كو یه‌كێك له به‌شه‌كانی راگه‌یاندن ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا , كاریگه‌ری گه‌وره‌ی دروستكردووه و به ده‌یان ئاژانس و كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهانی كار له‌م بواره‌دا ده‌كه‌ن و كڕیار بۆ شمه‌كه‌كانیان و كاڵاكانیان ده‌دۆزنه‌وه، به‌پێی چه‌ند ئاماری نێوده‌وڵه‌تی داهاتی ریكلامی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان ساڵانه ده‌گاته ده‌یان ملیۆن دۆلار .
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، له كوردستاندا ریكلام و ریكلامی بازرگانی له كوێی ریكلامی جیهانیدایه، بۆچی، كۆمپانیای ریكلام نه‌كه‌وتۆته كار و نه‌بوه‌ته كلتور، لایه‌نه باش و خراپه‌كانی كامانه‌ن.
بۆ قسه و باس له‌سه‌ر ریكلام و ریكلام له كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ (د. نه‌زاكه‌ت حسێن ) دكتۆرا، له بواری ریكلامدا و مامۆستای به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانی سازكردووه.
* ڕیكلام له ناو میدیا چیه ؟ ڕۆڵی چه‌نده‌و چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه ؟
– ڕیكلام ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی بۆ بكه‌ین، به‌شێكه له ئامڕازی كۆمۆنیكه‌یشن , واته كۆمۆنیكه‌یشن له نێوان كڕیار‌و فرۆشیار، ئایا كاڵایه‌كی بازرگانی بێت یان له نێوان گروپێكی سیاسی یان ڕیكلامێك بێت بۆ كۆمۆنیكه‌یشنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ قه‌ناعه‌تپێكردن و هۆشیاریه‌تی كه‌سانێك كه ئه‌و بیرۆكه‌یه هه‌ڵگرن، ئه‌گه‌ر كۆمۆنیكهیشنهكه ته‌ندروست بێت وهعیهكی ته‌ندروست لای تاكه‌كان دروست ده‌كات، یاخود ئه‌گه‌ر كاڵایه‌كی بازرگانی بێت له لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه بۆ به‌كاربه‌ر كه بیه‌وێت قه‌ناعه‌ت و ئایدیا وا له‌و كه‌سه بكات كه به‌ره‌و كاڵاكهی بڕوات، كه‌واته ڕیكلام بۆته به‌شێك له كۆمۆنیكه‌یشن، له ئامڕازه‌كانی میدیا چ له ته‌له‌فزیۆن بێت یان ڕۆژنامه یان ئینته‌رنێت كه بۆته به‌شێكی سه‌ره‌كی ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندن .
* ئایا میدیای كوردی تا چه‌ند كاری كردووه به ستانداره‌كانی جیهانی ڕیكلام و ڕێوشوێنه‌كانی پیاده كردووه ؟
– ڕیكلام خۆی له‌خۆیدا زانست نه‌بووه، واته ڕیكلام به زانست ده‌ستی پێ نه‌كردووه، زانستێك نه‌بووه كه ستاندار بوبێت به‌ڵكو له ڕێگه‌ی ته‌جروبه و شاره‌زایی ئه‌و كه‌سانه بووه كه ڕیكلامیان كردووه چ ته‌له‌فزیۆن یاخود ڕۆژنامه بوبێت یاخود له كۆندا له سه‌رده‌می میسرییه كۆنه‌كاندا تاكو سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست كه به شێوه‌ی ڕه‌سم و هێما ڕیكلامیان كردووه تا دواتر ته‌كنه‌لۆژیا هاتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕیكلامانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه هێناویانه به‌راوردیان كردووه به ڕیكلامی پێشوو كه سه‌ركه‌وتو نه‌بووه و ڕه‌گه‌زه باشه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕیكلامهیان كردوه به زانستێك و كراوه به بنه‌ما و ستاندار، دواتر ئیشیان له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام ئێستا كۆمه‌ڵێك بنه‌ما هه‌یه پێویسته له ڕیكلامدا هه‌بێت، له كوردستانی خۆماندا دروست كردنی ڕیكلام نه‌خوێنراوه وه هیچ شوێنێك ده‌رچووی ڕیكلامی نییه و خول نه‌بووه به شێوه‌ی پڕۆفیشناڵ، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا ته‌قلیده .
* ئایا ڕیكلام له‌ناو میدیای كوردیدا توانیویه‌تی هاوڵاتی بكاته ئه‌وه‌ی كه به دوای كاڵا‌و پێویستییهكانیدا بگه‌ڕێ واته لای بۆته پێویستی ؟
– ئه‌گه‌ر به‌راورد به ووڵاتی خۆمان بكه‌ین له چاو وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا، ڕیكلام تا ئێستا لای ئێمه نه‌بووه به كلتور، واته كلتوره‌كه‌ی لاوازه كه خه‌ڵك به هۆی ڕیكلامه‌وه بچێت له بازاڕه‌كانه‌وه شت بكڕێت، ڕیكلام لای ئێمه تازه‌یه، مێژووی سه‌ده دوو سه‌ده‌مان نییه له ڕیكلامدا، به پێی داتایه‌ك كه دوو ساڵ پێش ئێستا كراوه ده‌زگایه‌كی ڕۆشنبیری له‌سه‌ر ئاستی عێراق كردبووی له‌سه‌ر ڕیكلام كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵك ( %20 ) بووه كه خه‌ڵك چووه له بازاڕ شتی كڕیووه كه ڕیكلامه‌كان بونه‌ته ئه‌وه‌ی متمانه‌یان كه‌م بێت لای خه‌ڵكی .
* ئایا ڕیكلام بۆ میدیا وه‌ك داهات و ده‌سكه‌وت سه‌یر ده‌كرێت یان ئامانجی تری له پشته ؟ كه له‌ناو میدیای كوردیدا هه‌ست ده‌كرێت زۆرتر ئامانجی پاره‌و داهاته ؟
-ڕیكلام ئه‌گه‌ر بازرگانی بوو هه‌موو ئامانجه‌كه‌ی بریتییه له قازانج له دنیادا وایه، هیچ بازرگانییه‌ك به‌بێ ڕیكلام ئیشی ناڕوات، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له ساڵی 2012 خه‌رج كراووه بۆ ڕیكلام نزیكه‌ی (465) ملیۆن دۆلاره، بۆیه ڕیكلام خۆی له خۆیدا ( بزنسێكه – Business) .
* زۆر جار ژنان و كچان زیاتر ده‌كرێنه سه‌رچاوه‌ی ڕیكلام یان له وڵاتێكی وه‌كو توركیا دیارده‌كه فراوانتره بۆچی ؟ ئایا ئه‌مه ناچێته چوارچێوه‌ی سوكایه‌تی به ژنان و كچان ؟
-به‌كارهێنانی ژنان و كچان له ڕیكلامدا شتێكی كۆنه، هۆكاری به‌كارهێنانه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌وه‌ی كه ژن خۆی چو شمه‌ك و كاڵاكانی بكڕێت له بازاڕدا، له كۆمه‌ڵگا كۆنه‌كاندا ژن زیاتر له ماڵه‌وه بووه و پیاو زیاتر له بازاڕ شته‌كانی كڕیووه ڕیكلام به‌و شێوه‌یه رۆڵی نه‌بووه، هه‌روه‌ها لایه‌نێكی تری به‌كارهێنانی كچان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جوانییه‌كه‌یان سه‌ره‌نج ڕاكێشیهكهیان كه ده‌توانێت سه‌رنجی خه‌ڵكی به لای كاڵاكهدا ڕاكێشێ .
* ئایا میدیای كوردی تا چه‌ند به‌رپرسانه یان نا به‌رپرسانه ڕیكلام ده‌كه‌ن، كامیان ڕاسته ؟بۆچی ؟
-ئێمه وه‌ك چۆن له ڕیكلامدا سهركهو تو نین، له بڵاوكردنهوهكانیشدا سه‌ركه‌وتو نین كه ته‌له‌فزیۆنه‌كان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن، بۆ نموونه ئه‌و كاڵایه یان ئه‌و خواردنه‌ی ڕیكلامی بۆ ده‌كات له‌وانه‌یه نا ته‌ندرووست بێت و زیانی هه‌بێت، به‌ڵام لێپرسینه‌وه‌و فلته‌ری نییه كه ئه‌م ریكلامه باش نییه و دانه‌به‌زێنرێت یان كاتێكی دره‌نگه و كاتی نووستنه ڕیكلام بۆ پیپسی یان چا، ده‌كات كه ئه‌م ریكلامه گونجاو نییه بۆ ئه‌و كاته و بینه‌ر دائه‌بڕێت له ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌كه
* بۆچی ئێستا له‌ناو زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌شێك نییه به ناوی ڕیكلام ؟
-تا ئێستا ئه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام واقعیه‌ت و جوڵه‌ی بازاڕه‌كان وای كردووه كه ڕیكلام ببێته پێویستی و ببێته به‌شێكی سه‌ره‌كی و زانستی ڕیكلام كه پێویسته بخوێنرێت .
پڕۆفایل
-د. نه‌زاكه‌ت حسێن حه‌مه سه‌عید
-دكتۆرا له ته‌له‌فزیۆنی بازرگانی و ڕیكلامدا، یه‌كه‌م دكتۆرای ژن له بواری ڕاگه‌یاندندا له‌كوردستان
-له‌دایك بووی ساڵی 1973 له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
– بڕوانامه‌ی ماسته‌ر – بریتانیا – په‌خشی BBC -2007
– بڕوانامه‌ی دكتۆرا – ته‌له‌فزیۆنی بازرگانی -2011- بریتانیا
– مامۆستا له زانكۆی سلێمانی به‌شی ڕاگه‌یاندن
سەرچاوە : كوردستانی نوێ