لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئاستی هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە بەندەری بەسڕەوە زیادیكردوەو گەیشتوەتە نزیكەی (3) ملیۆن و (300) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
سەڵاح مەهدی، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی باشور لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” لە سەرەتای ئەمساڵەوە تێكڕای هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە بەندەری مینای شاری بەسرەوە لە رۆژێكدا گەیشتۆتە (3) ملیۆن و (297) هەزار بەرمیل، ئەوە رێژەیەش بەرزترە لە ئاستی هەناردەكردن لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردو.
سەڵاح مەهدی ئاماژەی بەوەشكرد “كاركردن لە سەرجەم كێڵگە نەوتیەكانی باشوری عێراق بە شێوەیەكی سروشتی بەڕێوەدەچێت و رەوشی ئەمنیش لە ئاستێكی باشدایەو هیچ كاریگەرییەكی خراپ لەسەر پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت نیە.