لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بڕی 72 تۆن مەودا و میوە بۆ خاكی ئێران گەڕێندراوەتەوە.
لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە لایەن لیژنەی گەڕاندنەوەی بار، بڕی 21 تەن ڕۆنی سەیارەی ئێرانی گەڕێندراوەتەوە بۆ خاكی ئێران بە نوسراوی بنكەی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری باشماخ بەهۆی ئەوەی بڕوانامەی (coc) ی نەبووە.
لە لایەكی ترەوە، لیژنەی تایبەت بە گەڕاندنەوەی خۆراك و میوەی نەشیاو بڕی 51 تۆن سێوی بۆ خاكی ئێران گەڕاندەوە بەهۆی ئەوەی شیاوی بەكارهێنان نەبووە.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەكەوێتە قەزای پێنجوێن و هاوسنورە لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات لە ڕێگەی ئەو مەرزەوە ئەنجام دەدرێت.