تەنها 30% ئابوریی ئیمارات پشت بە نەوت دەبەستێت

سەرۆك وەزیرانی ئیمارات رایدەگەیەنێت لەئێستادا ئابوریی وڵاتەكەی تەنها بەڕێژەی 30% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.

محەممەد بن راشد ئال مەكتووم، سەرۆك وەزیرانی ئیمارات رایگەیاند، لەچەند هەفتەی داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی بارودۆخی ئابووری ئیمارات دوای نەوت تاوتوێ دەكات.

شێخ محەممەد بن راشد ئال مەكتووم ئاماژەی بەوەشكرد ” بەم نزیكانە ئاهەنگی هەناردەكردنی دوایین بەرمیل نەوت دەگێڕین و دەست بە بەرنامەیەكی نیشتمانی ئابووری بەرفراوان دەكەین، بەمەبەستی ئەوەی بۆ نەوەكانی داهاتوو بەردەوام بێت”.

شێخ محەممەد بن راشد ئال مەكتووم ئەوەشی ئاشكراكرد “ئێستا 70% ی ئابووری ئیمارات پشت بە نەوت نابەستێت و جەختی لە سەر پەرەپێدان بە كەرتەكانی دیكە و پێشخستنی بەرهەمی ئیمارات جگە لە نەوت كردەوە”.