ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵە و كەس و كار و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان و هونەردۆستان و تەواوی گەلی کورد دەكات پاش کۆچی هونەرمەندی گەورەی كورد كەریم كابان وە لەخوای گەورە داواكارە هونەرمەندی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
هونەرمەند کەریم کابان تەنها بە جەستە جێی هێشتین بەڕوح هەمیشە لەگەڵماندایەو دەنگە بەسۆزەکەی جێمان ناهێڵێت.
هونەرمەند كەریم كابان لە ساڵی 1927 لە گەڕەكی شێخانی كۆنی سلێمانی لەدایكبووە. 3 كوڕ و 3 كچی هەن.
كەریم كابان خاوەنی 20 گۆرانی تۆماركراوە، لەنێویاندا گۆرانی ( یاران وەسیەتم، بێدارانی شەو) كە بەنێوبانگترنیانن.
یەكەم بەرهەمی تۆماركراوی كەریم كابان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1945، بەوەش تاوەكو ئەو كاتەی كۆچی دوایی كرد، نزیكەی 60 ساڵ خزمەتی هونەری گۆڕانی و میوزیكی كوردی كردووە.