بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلار بانكی ناوەندی رێژەیەكی زیاتر دۆلاری خستە بازاڕەوە.
دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار بەرزبویەوە بەمەبەستی رێگەگرتن لەو بەرزبونەوەیە بانكی ناوەندیی عێراق بڕی 213 ملیۆن و 663 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە.
ئەمەش لەكاتێكدا رۆژی سێشەممە بانكی ناوەندیی تەنها بڕی 171 ملیۆن دۆلار خستبوە بازاڕەوە.