بەمەبەستی پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە حكومەتی عێراق بڕیاریدا لەمانگی داهاتوەوە رێژەی هەناردەكردنی نەوت زیاد بكات.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد “حكومەتی بەغدا بڕیاریداوە لە سەرەتای مانگی شوباتەوە هەناردەكردنی نەوت بەرێژەی %8 زیاد بكات.
وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشكردوە ” عێراق لە مانگی داهاتوەوە رۆژانە سێ ملیۆن و (630) هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، لەكاتێكدا ئێستا رۆژانە سێ ملیۆن و (365) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەكات.
بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی ئەو كورتهێنانەیە كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە دروست بوە.