رێكەوتی 10/1/2016 یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ژمارە 39ـی بەست.
كۆبوەنەوەكە بەبەشداری ژووری بازرگانی كەركوك و یەكێتی پیشەسازی كەركوك كە لە ئێستادا ژووری بازرگانی كەركووك وەك ئەندامی چاودێر لە كۆبوونەوەكانی یەكێتی ژوورەكان ئامادەدەبێت بەڕێوەچوو.
لە هەمان كاتدا بۆ یەكەمینجار یەكێتی پیشەسازی كەركوك داوایان كرد ببنە ئەندام لە یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان .
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەو رەوشە ئابووریەی ئێستای هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی باشتر بوونی رەوشی بازرگانی و پەرەپێدانی رەوشی پیشەسازی هەرێمی كوردستان كرا.