ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، موچەی مانگانە بۆ ئەو کەسانە تەرخان دەکات کە تووشی نەخۆشی ئایدزو شەکرە بوون، یاخود گورچیلەیان بۆ چێندراوە.
د. خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات-ی راگەیاندوە: لەسەر داوای وەزارەتەکەیان ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە مانگانە بڕی ٣٠٠ ھەزار دینار بۆ تووشبوان بەنەخۆشی ئایدز ببڕێتەوە، ئەوانەش کە شەکرەیان ھەیە یاخود گورچیلەیان بۆ چێندراوە مانگی ١٥٠ ھەزار دیناریان دەدرێتێ.