بەمەبەستی زیادكردنی مامەڵە بازرگانییەكان حكومەتی توركیا چوار دەروازەی سنوریی نوێ لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
لەئێستادا حكومەتی توركیا 70% ی كارەكانی كردنەوەی ئەو چوار دەروازە سنوورییەی تەواوكردووە، لەهەمان كاتدا كاركردن لەسەر مامەڵە فەرمییەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامن و گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی.
بڕیارە ئەم دەروازانە ساڵانە 10 ملیار دۆلار داهات بۆ هەردوو لا بەدەست بێنن. یەكێك لە دەروازە سنوورییەكان دەكەوێتە ئەودیوی سنووری توركیا لە باكووری كوردستان، لە ناوچەی ئومورلو لە شاری جۆلەمێرگ، دەروازەكانی دیكە دەكەونە ناوچەكانی گولیازی و ئاكتەپەو ئۆڤاكۆی.
بڕیارە ئەو دەروازە سنووریانە لە سەرەتای 2017 دا بكرێنەوە و هاتوچۆی بازرگانییان تێدا ئەنجام بدرێت.