دوو مه‌رزی تر لەنێوان هەرێم و ئێراندا ده‌كرێته‌وه‌

دوای كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ژوری بازرگانی كرماشاندا بڕیاردرا له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو مه‌رز له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێته‌وه‌.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند” له‌سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ شاری كرماشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ژووری بازگانی كرماشان گه‌شتینه‌ ڕێكه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌رزی په‌روێزخان و تیلەكۆ  بۆ كۆڵبه‌ره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ئێران كه‌له‌ماوه‌ی ڕابردودا ئێران دایخستبوو”

وتیشی” له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ یان چوارشه‌ممه‌ ئه‌و مه‌رزانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌هاوڵاتیان به‌كۆڵ شتومه‌ك تیایدا ئاڵوگۆڕده‌كه‌ن”

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ شاندێكی بازرگانی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بازرگانی و شاره‌كانی ئێرانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌چه‌ندین كاری بازرگانیان ئه‌نجامداوه‌.