سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات دابەزینی نرخی نەوت زیانی 500 ملیار دۆلاری لە وڵاتانی كەنداو داوە.
بەپێی راپۆرتێكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی 2015 دا زیانی زۆری لە وڵاتانی هەناردەكاری نەوت داوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە لە ساڵی 2015 دا وڵاتانی كەنداو نزیكەی 500 ملیار دۆلار لە دابەزینی بەهای نەوتدا زیانیان كردوە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە بەهۆی ئەو زیانانەشەوە بەشێكی ئەو وڵاتانە توشی كورتهێنانی بودجە و قەیرانی دارایی هاتوون.