دوای سەردانكردنیان بۆ شاری كرماشان سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند لەگەڵ بەرپرسانی ئەوشارە قسەمانكردوە بۆ زیاتر هاوكاریكردنی سلێمانی لە دابینكردنی سوتەمەنیدا.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەكرماشان لەگەڵ سەرۆكی ژووری بازرگانی كرماشان كۆبوینەوە بەمەبەستی تاوتوێكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكان و ئاڵوگۆری بەردەوامی كاڵا و پێداویستیەكان بۆ هەردولا”
وتیشی” تەئكیدمانكردەوە كەپێویستە ژووری بازرگانی كرماشان داوا لە حكومەتی ئێرانی بكات كەهەموو جۆرەكانی سوتەمەنی زیاتر بۆ شاری سلێمانی بنێرێت و ناردنی سوتەمەنی كەم نەكرێتەوە تابتواندرێت بەشێوەیەكی باشتر بڕی ناردن زیادبكرێت و نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد نەبێت”
سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا بڕیاردرا هێنان و بردنی هەموو جۆرە كاڵایەك لە سنورەكانەوە ڕەزامەندی ژوورە بازرگانیەكانی لەسەربێت وە تەئكیدیانكردەوە لەسەر ئەو پرۆتۆڵە كارەكانمان بەردەوامی هەبێت كە لە نێوان هەردولادا لەماوەی ڕابردودا واژۆكرابوو.