نرخی نەوت بەرزبویەوە

بەهۆی ئاڵۆزبونی پەیوەندییەكانی نێوان سعودیە و ئێرانەوە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 38 دۆلار و 50 سەنت.
 
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 37 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەكرا .

بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان سعودیە و ئێران دەگەڕێتەوە ئەویش دوای ئەوەی سعودیە نەمر باقر ئەلنەمری كەسایەتی دیاری شیعەی ئەو وڵاتەی بە تاوانی تیرۆر گوللەبارن كرد.