مورسی (١٥) ی ئەم مانگە بۆ راپرسی لەسەر رەشنووسی دەستوری نوێ دیاریدەکات

موحەمەد مورسی سەرۆکی میسر (١٥) ی ئەم مانگەی بۆ ڕاپرسی لەسەر رەشنووسی دەستوری نوێی میسر دیاریکرد، ھاوکات داواشی لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کرد کە بەڕێگەچارەی 
دانوستان و گفتوگۆ کێشەکان چارەسەربکرێ و وڵات لە قۆناغی کاتی تێپەڕێنن.
مورسی لە مەراسیمی وەرگرتنی ڕەشنووسی دەستوری نوێ لە سەرۆکی ئەنجومەنی
دامەزراوەیی دەستوری ھیوایخواست کە گەلی میسر زۆر بە ئازادانە بۆچوونی خۆی لەسەر مادەکانی دەستوری نوێ دەربڕێ و دەستخۆشیشی لەو کەسانە کرد کە بەشداربوون لە ئامادەکردنی ئەو رەشنووسە دا. 
وتیشی کە دەستوری نوێی وڵات ماف و ئاواتەکانی ھەموو گەلی میسری لەخۆگرتووە.
جێی ئاماژەیە کە ماوەی چەند مانگێکە رەشنووسی دەستوری نوێ لەلایەن ئەنجومەنی
دامەزراوەیی میسرەوە گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت و ژمارەیەکیش لە ئەندامەکانی بەھۆی ڕەتکردنەوەی چەند مادەو بڕگەیەکەوە لەو ئەنجومەنە کشاونەتەوە.