لە مەرزی حاجی ئۆمەران جموجوڵی بازرگانی وەستاوە

بەهۆی خراپی كەش و هەواو بارینی بەفرێكی زۆرەوە ماوەی چوار رۆژە جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی حاجی ئۆمەران وەستاوە.

مەغدید عەریف ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند، “بەهۆی ئەوەی زیاتر لە یەك مەتر بەفر باریوە و دیوی پیرانشاریش بەتەواوی لەبەفر پاك نەكراوەتەوە، بۆیە ماوەی چوار رۆژە جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران پەكی كەوتوە و جوڵەی بازرگانی وەستاوە لەو سنورەدا.
 
لەبارەی هاتوچۆی گەشتیاریش لەو مەرزەوە بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەكرد ” جموجۆڵی گەشتیاریش زۆر كەمە، چونكە ڕێگای هاتوچۆ لەو سنورە و دیوی ئێراندا سەخت و زەحمەت بووە.
 
بەڕێوبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران ئاشكراشیكرد” هەركاتێك ڕێگاكان بە تەواوی پاك كرانەوە، ئەوا جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری ئاسایی دەبێتەوە.

سەرچاوە: دوارۆژ