بانكیی ناوەندیی عێراق نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزدەكاتەوە و شارەزایانی ئابورییش دەڵێن ئەو بڕیارە زیان لە ئابوریی عێراق دەدات.
سەرەتای ئەمساڵ بانكی ناوەندی بەكەمكردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی دەستپێكرد، بەجۆرێك نرخی یەك دۆلار بە 1190 هەژمار كردووە و ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو بانكە دووەم جارە بەهای دراوەكەی بەرامبەر دۆلار دادەبەزێنێت، یەكەم هەنگاویشی لەكۆتایی مانگی رابردووی 2015 بووە، كاتیك بەهای دیناری بەرامبەر دۆلار لە 1166 دینارە بۆ 1182 دینار دابەزاند.
بەپێی وتەی شارەزایانی بوار ئابوری دابەزینی بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلاردا زیانی گەورە لە ئابوری عێراق و چینێكی گەورەی كۆمەڵگا دەدات كە داهاتیان سنوردارە.