کەرتی وزەی باشووری کوردستان بە درێژایی ساڵی 2015 چەندین رووداوی ئەرێنی و نەرێنی بە خۆیەوە بینیوە و چەندین پێشکەوتنی مێژوویشی تۆمارکردووە.
مانگی 1-2015 جێگیرکردنی رێککەوتنامەی نێوان هەولێر و بەغدا لە بودجەی 2015.
رێککەوتنەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی خرایە ناو بودجەی2015ی عێراق، ئەوەش هەناردەکردنی رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت بوو لە بری پێدانی مانگانە 1 ملیار دۆلار بودجەی هەرێمی کوردستان.
مانگی2-2015 جێگیربوونی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە سەر رۆژانە 260 هەزار بەرمیل جێگیرکرا، لەکاتێکدا کار بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی هەناردەکردنی نەوت دەکرا و جێبەجێشکرا.
مانگی3-2015 نەناردنی تەواوی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە
حکومەتی عێراق بەشی 17%-ی هەرێمی کوردستانی لە بودجەی 2015 نەنارد، چەندین هەوڵیش درا بۆ رازیکردنی بەغدا بە پێدانی گونجاوی بودجەی هەرێم، بەڵام ئەو هەوڵانە سەرکەوتوو نەبوون.
مانگی 4-2015 سەرکەوتنی پلانی پەرەپێدانی هەناردەکردنی نەوت
ئاستی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرێژەی 50% بەرزبووەوە. داوای روونکردنەوەش کرا لە بەغدا بۆ پارەی گونجاوی رەوانەی هەرێمی کوردستان نەکردووە. هاوکات کووبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرا بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنی نەوت بە شێوازێکی سەربەخۆ.
مانگی 5-2015 بەردەوامبوون بە هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی سۆمۆ
هەرێمی کوردستان مانگی4-5 و6 درێژەی بە پێدانی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ دا، بەردەوامیش داوای روونکردنەوەی لە بەغدا دەکرد بۆ وەرگرتنی بودجەی خۆی.
مانگی 6-2015 رازیبوونی لایەنە سیاسیەکان لە سەر هەناردەکردنی نەوت بە شێوەیەکی راستەوخۆ
لە ناوەڕاستی مانگی 6 دوای ئەوەی بەغدا شکستیهێنا لە پێدانی گونجاوی بودجەی هەرێمی کوردستان و تەنیا 40% ی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی نارد، لە کۆتاییدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لایەنە سیاسییەکانی وەرگرت بۆ ئەوەی نەوت راستەوخۆ هەناردەبکات.
مانگی 7 و8-2015 تەقینەوە لە بۆرییە نەوتییەکانی کوردستان
لە دوایین هەفتەی مانگی حەوت چەندین زنجیرە تەقینەوەو هەوڵی دزیکردن لە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان درا و بۆ ماوەی 15 رۆژ بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لە هەناردەکردنی نەوت وەستا و ئەوەش زیانێکی زۆری بە داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گەیاند.
مانگی 9-2015 پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت
سەرەرای قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە پێدانی بڕێک لە شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان کرد و ئەو پێدانەش لە مانگەکانی داهاتوودا بەردەوام بوو.
مانگی 10-2015 گەیشتنی رێژەی هەناردە کردنی نەوت بە 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا
هەناردەکردنی راستەوخۆی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو و ئاستی هەناردەکردنیش گەیشتە رۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت.
مانگی 11-2015 پرۆژەی هەناردەکردنی گازی سرووشتی بۆ تورکیا
حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی پەرەپێدانی گازی سرووشتی خێراتر کرد بەمەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆ و هەروەها هەناردەکردنی بۆ تورکیا.
مانگی 12-2015 دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی داهاتی نەوتی
هەرێمی کوردستان رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی دابەزینی نرخی جیهانی نەوت بووە، ئەوەش بووە هۆکاری دابەزاندنی داهاتە نەوتییەکانی.
هەناردەکردنی نەوت لە 2015 بە پێی مانگەکان
1 13,730,638
2 13,676,470
3 15,086,817
4 18,033,249
5 19,534,747
6 20,212,221
7 19,196,361
8 17,793,653
9 18,430,942
10 18,417,912
11 18,023,075
12 19,751,245
کۆی گشتی 211,887,330
داهاتی نەوت لە 2015 بە پێی مانگەکان
1 204,918,033 $
2 402,247,760 $
3 432,321,311 $
4 393,496,721 $
5 417,061,475 $
6 136,697,541 $
ئەو داهاتەی بەغدا بە هەولێری داوە
1,986,742,842 $
هەناردەکردنی نەوت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە .
6 876,667,000 $
7 440,000,000 $
8 585,000,000 $
9 550,000,000 $
10 721,030,778 $
11 127,000,000 $
12 ؟
داهاتی نەوتی فرۆشراو بە شێوەیەکی سەربەخۆ
3,299,697,778 $
داهاتی 11 مانگی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان
5,286,440,620 $
ز.ر