له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داخستنی خاڵی سنوری نێوان وڵاتی توركیا و هه‌رێم پێده‌نێته هه‌فته‌یه‌ك ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ بازرگانان دروستكردووه.
به‌رهه‌م بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای بورهان كه‌له بواری خۆراكدا كارده‌كه‌ن ڕاگه‌یاند” 17 ڕۆژه ئه‌و باڕانهی بۆمان هاتووه له سنوری توركیا گیریان خواردووه و ناتوانن بگه‌نه خاكی كوردستان كه‌ئه‌مه‌ش زیانی ده‌بێت بۆ ئێمه”
وتیشی” له‌ئێستادا ئێمه زۆربه‌ی كاڵاكانی ترمان هێنانیمان بۆ كوردستان ڕاوهستانووه به‌هۆی داخستنی مه‌رزی برایم خه‌لیل چونكه گه‌ر هه‌ر له‌وێدا بمێنێته‌وه ئێمه ڕۆژانه كرێی ئۆتۆمبێل و شوێنی مانه‌وه‌مان له‌سه‌ر زۆر ده‌بێت بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین خاڵی نێوان هه‌ردولا بكرێته‌وه و هاتوچۆكردن ئاسای بێته‌وه”
به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا زۆرێك له‌بازرگانان ڕێڕه‌وی ڕێگه‌یان گواستۆته‌وه بۆ سنوره‌كانی ئێران ئێمه‌ش وابهتهماین به‌ڵام ئه‌مه‌ش كرێی گواستنه‌وه له‌سه‌رمان زیاد ده‌بێت .
ماوه‌ی ١٧ ڕۆژه خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل له نێوان وڵاتی توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان داخراوه جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆ هاوڵاتیان ڕاوه‌ستاوه به‌هۆی ئه‌و خۆپێشاندان و شه‌ڕه‌ی له‌شاره كوردیه‌كانی باكوری كوردستان هه‌یه.