نرخی كرێی خانو كه‌می كردووه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌شاری سلێمانیه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی خۆیان ده‌ستی پێكردووه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی دابه‌زینی نرخی كرێی شوقه ‌و خانوو.
 
ڕێبین ڕه‌شید, ئه‌ندازیاری بیناسازی و شاره‌زا له‌كاری نوسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانوو زەوی, ڕاگه‌یاند “له‌ئێستادا به‌ڕێژه‌ی %٥٠ كرێی خانوو و شوقه‌ كه‌میكردووه,‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ئاواره‌كانی شاره‌كانی خواروی عێراقەوەیە.”
 
وتیشی” له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئاواره‌كان كرێی خانوو و شوقه‌ گەیشته‌ ٦٠٠ دۆلار و به‌ره‌و سه‌رتر, به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌ ٤٠٠ دۆلار و كه‌متر له‌وه‌ش هه‌یه.‌”
 
به‌پێی دوا ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی له‌ ساڵی ٢٠١٥ دا ڕێژه‌ی ئاواره‌كانی عێراق گه‌یشته‌ ٢٦٠٦٩٨ كه‌س كە % ١١.٣ ی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی پێك ده‌هێنن
 
سه‌رچاوه‌ دواڕۆژ