ساڵی 2015 روسیا بەبڕی زیاتر لە 15 ملیار دۆلار چەكی فرۆشتوە

حكومەتی روسیا ساڵی رابردوو بەبڕی زیاتر لە 15 ملیار دۆلار چەكی هەناردەی دەرەوەی وڵاتەكەی كرودوەو فرۆشتویەتی.

ئاژانسە هەواڵییەكانی روسیا بڵاویانكردەوە حكومەتی روسیا پێشتر پلانی دانابوو كە لە ساڵی 2015دا بایی 15 ملیار دۆلار چەك هەناردەی دەرەوە بكات.

بەپێی وتەی ئەو ئاژانسانە لە ماوەی ساڵی 2015 دا پلانەكەی روسیا سەركەوتنی بەدەستهێناوەو ئەو وڵاتە بایی 15.2 ملیار دۆلار چەكی فرۆشتوەو هەناردەی دەرەوەی كردوە.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە حكومەتی روسیا لە پلانیدایە ساڵی 2016 بەبڕی 15 ملیار دۆلار چەك هەناردەی دەرەوەی وڵاتەكەی بكات.